=KTML_Bold=سەندیکای پارێزەرانی ئێراق، جلی تەسک و ڕووت لە ژنە پارێزەرەکانی کوردستان و ئێراق قەدەغە دەکات.=KTML_End=
لە نووسراوێکی سەندیکای پارێزەرانی ئێراقدا کە واژۆی ئەحلام لامی، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی ئێراقی لەسەرە هاتووە، پێویستە پارێزەران لە کاتی ئەرکەکانیاندا جلی ڕێکوپێک و گونجاو لەبەر بکەن کە شایستەی پیشەکەیان بێت.
باس لە ئەوەش کراوە، نابێت ژنە پارێزەرەکان جلی تەسک و نیمچەڕووت، یان شێوە جلی نامۆ لەبەر بکەن، بەپێچەوانەوە ئەو جۆرە پارێزەرانە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت و دەبێت ئەو جۆرە پارێزەرانە بخرێنە ژێر چاودێرییەوە لەلایەن لق و ژوورەکانی پارێزەرانەوە.
بڕیارەکەی سەندیکای پارێزەرانی ئێراق گشت لق و ژوورەکانی پارێزەران لە ناوچە کوردستانییەکان و شار و شارۆچکەکانی ئێراق دەگرێتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 425 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!