لەم ڕۆژانە، هاوڕێیەکی عەزیزم هاتە #هەولێر#.
دوو سێ جار یەکترییمان بینی.
لەو ماوەیەدا، باسی هەر کەسێک یا هاوڕێیەک یا دۆستێکی خۆمانمان دەکرد. یەکسەر دەیگووت: فڵان ئای چەند پیاوێکی بەڕێزە. کوڕێکی بەڕەوشتە.
فڵان بەخوا کچێکی زۆر چاکە. ئەو ژنێکی سەنگینە….هتد.
بیرم دەکردەوە چ دەبێت ئەگەر هەمووان لە پاشە ملە هەمیشە بەم جۆرە باس لەیەکتر بکەین.
ئەو کاتە هەمووان لەپێش چاوی یەکتر عەزیز دەبین. کەس لە هاوڕێ و خزم و دۆستەکانی دڵگران نەدەبوو.
ئەم ساردوسڕییەی ئێستا نەدەما.
سێ بەشی کاڵبوونەوەی پەیوەندییەکۆمەڵایەتییەکان، هۆکاری بیستنەوەی قسەوقسەڵۆکە، کە دڵی مرۆڤەکان ڕەق و هەستەکانیشمان ساردوسڕ دەکات. [1]
#دێکان عەلی#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 442 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!