سووراو یەکێکە لەو پێداویستییە جوانکارییانەی خانمان بەکاریدەهێنن و گرنگی پێدەدەن، جوانیان پێدەبەخشێت، بەڵام بۆ هەر سووراوێک تەمەنێکی دیاریکراو هەیە و نابێت لە یەک ساڵ زیاتر بەکاربێت، ئەگەر بۆ زیاتر لە ساڵێک مایەوە و بەردەوام بوویت لە بەکارهێنانی ئەم کاریگەریانەی لەسەر جەستەت دەبێت.
1. چواردەوری لێوت تووشی خورو دێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتریا لە خۆ دەگرێت.
2. سووراو ماددەی لانۆلینی تێدایە، کە دەبێتە هۆی هەستیاری، وشکی، ئازار و خورو درووستدەکات.
3. دەبێتە هۆی قلیشانی لێو و وشکبوونەوەی، ئەمەش وادەکات چواردەوری لێو ڕەش ببێت و ڕەنگی پێستەکە تۆخ بێتەوە.
4. ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراویبوون، ئەمەش مەترسی بۆ سەر تەندرووستی درووستدەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 394 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!