ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان بەرپرسانی ئەو دوو لایەنە ئەنجامدراوە.
دوای ئەوەی باربارا لیڤ یاریدەردەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کۆبوونەوەی کردووە، هەردوو حیزب ئێستا هاتوونەتە سەر خەت و دەیانەوێت کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بهێنن.
لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان بەرپرسانی پارتی و یەکێتی ئەنجامدراوە، ئامانج لە پەیوەندییەکانیش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکەی باڵای نێوان هەردوو حیزبە لە چەند ڕۆژی داهاتوو.
#نێچیرڤان بارزانی# جێگری سەرۆکی پارتی بەجیا لەگەڵ #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی و #قوباد تاڵەبانی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە قسەی کردووە و ئامانجی قسەکانیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە ماوەیەکە لەنێوان هەردوولا هەیە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 546 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!