هەندێک لە خانمان حەز دەکەن ڕەنگی قژیان بگۆڕن و بۆ ئەو مەبەستەش ڕەنگی دەکەن، بۆ ئەوەی لە یەکەم ئەزموونی ڕەنگکردنی قژیان هیچ زیانێک بە قژیان نەگات، دەتوانن ئەم کارانە بکەن.
1. ئەو ڕەنگەی هەڵیدەبژێرت، سەرەتا پێویستە تاقیبکەیتەوە لەسەر بەشێکی بچوکی قژت، چونکە دەکرێت هەستیاریت پێی هەبێت، ڕاستەوخۆ لە هەموو قژتی مەدە.
2. ڕەنگی قژ دەبێت لەگەڵ ڕەنگی پێست بگونجێت، ئەو ڕەنگەی بۆ هاوڕێیەکت جوانە و گونجاوە، مەرج نییە بۆ تۆش بە هەمان شێوە بێت.
3. پێویستە پێش بەکارهێنانی ڕەنگی قژ، بە باشی قژت شێدار بکەیتەوە، بەم شێوەیە قژت باشتر ڕەنگ دەگرێت.
4. ئەگەر زانیاریت دەربارەی نییە خۆت لە ماڵەوە قژت ڕەنگ مەکە، باشترە کەسێکی شارەزا و پرۆفیشناڵ ئەو کارە بکات.
5. ئەگەر پێشتر خەنەت بەکارهێناوە بۆ قژت، پێویستە 10 بۆ 11 مانگ چاوەڕێ بکەیت، پاشان ڕەنگی دیکە بۆ قژت بەکاربهێنیت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 374 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!