خواردنی سەهۆڵ لە وەرزی هاوین بۆ هەندێک کەس چێژ بەخشە و حەزی پێدەکەن، فێنکیان دەکاتەوە و هەست بە گەرما ناکەن، بەڵام زیانەکانی زۆرترن لە سوودەکانی، لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە لە خواردنی دووربکەویتەوە.
1. گرفتی ددانت بۆ درووستدەکات، کرماندنی بە بەردەوامی زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت، هەروەها ددانەکان کلۆر دەکات و هەستیار دەبیت بە خواردنی سارد.
2. کاتێک حەزی زۆرت بە سەهۆڵ هەیە، دەکرێت واتای ئەوە بێت ماددەی ئاسن کەمە لە جەستەدا، هەر بۆیە پاش پشکنین دەبێت چارەسەری کەمی ماددەی ئاسن بکەیت، بۆ ئەوەی تووشی سستی دڵ نەبیت، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی خانمانی دووگیان منداڵەکەیان زوتر لە وادەی خۆی لەدایکبێت و کێشی کەم بێت.
3. ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە، بەهۆی بەکارهێنانی سەهۆڵی بەردوام لەناو خواردنەوە ساردەکان کە شەکری تێدایە، ناتوانن کێشیان کەمبکەنەوە، تەنانەت کێشیان زیاد دەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 375 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!