بە گشتی زۆرینەی خانمان لە وەرزی هاوین و زستان ماکیاژ دەکەن، بەڵام ئەو گرفتەی لە وەرزی هاوین ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ماکیاژەکەیان تێکدەچێت و بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە بەجوانی، بەڵام بە چەند هەنگاوێک دەتوانیت ئەم گرفتەت چارەسەر بکەیت و ماکیاژەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە.
1. پێستت خاوێن بکەرەوە، با چەوری و پێستی مردووی لەسەر نەمێنێت، بەم شێوەیە ماکیاژ بە باشی لەسەری دەوەستێت بۆ ماوەیەکی زۆر.
2. تۆنەر بەکاربهێنە بە پارچەیەک لۆکە، ئەگەریش تۆنەرت دەست نەکەوت، ئاوی گوڵ بکەرە ناو بەفرگر، پاش ئەوەی بوو بە سەهۆڵ، بەکاریبهێنە بۆ پێستت، بەم شێوەیە کونیلەکانی پێستت دادەخرێن.
3. کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە، تایبەت بە جۆری پێستت، بەم هەنگاوە ماکیاژت باشتر لەسەر پێستت دەوەستێت.
4. ئەو ماکیاژەی بەکاریدەهێنیت با لەگەڵ جۆری پێستت بگونجێت، دژە خۆر لەبیر مەکە پاش کرێمی شێدارکەرەوە، دڵنیا بەرەوە لەوەی لە کۆتاییدا پاودەر بەکاربهێنیت، بەم شێوەیە ماکیاژەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر وەکوو خۆی دەمێنێتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 436 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!