#سەمیر هەورامی# وتەبێژی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند؛ پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ #14-05-2023# پەسەند کرا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەی هەموو لایەنەکانی حکومەت بووە و بە کۆی دەنگی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەن پەسەند کراوە.
سەبارەت بەوەی گوایە هەندێک لایەن لە دژی بوون، سەمیر هەورامی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی؛ گفتۆی ورد کراوە لەبارە چۆنییەتی دارشتنی پڕۆژەکە، ئەگینا هەموو لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت، لەگەڵ ناوەرۆک و ئامانجی ئەو پڕۆژەیە بوون و بەهیچ شێوەیەک ڕەتنەکراوەتەوە.
وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران جەختیشیکردەوە کە؛ هیچ کەسێک دژی نەبووە و هەمووان لەگەڵ ئەو مەبدەئە بوون کە پێویستە بۆ ڕێکخستنەوەی دارایی هەرێم، داهات و خەرجییەکان ناوەندی بن و مووچە سیادی بێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 479 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!