لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی #23-05-2023# لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە #هەولێر# بەڕێوەچوو، باڵیۆز و کونسوڵی گشتی بەریتانیا ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی هەنووکەیی. #قوباد تاڵەبانی# سەردانی خاتوو سۆوفی وەک ئەندامێکی کاریگەریی خێزانی شاهانەی بەریتانیا بۆ هەرێم بە؛ گرنگ وەسف کرد.
پرسی مافی ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی یەکێک بوو لەو تەوەرانەی باس کران، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە کە؛ لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی باشیان ناوە بە ئاڕاستەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانمان تەنیا بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان نییە، بەڵکوو کارمان بۆ ئەوە کردووە کە پەرە بەتوانای گەنجان و ژنان بدەین بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەرتر لە کۆمەڵگەدا.
هەروەها باس لە گرنگیی چارەسەری دەروونی بۆ ئەو کەسانەی لە جەنگ و کارەساتەکان ڕزگاریان بووە کرا و لەوبارەیەوە باس لە چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا کرا؛ قوباد تاڵەبانی داوای کرد هاوکارمان بن چونکە لە هەرێمی کوردستان پێداویستییەکی زۆری لەو ڕووەوە هەیە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 469 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!