لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و فەراھەمکردنی ژینگەی پاک و ڕاگرتنی سیمای جوانی شارەکان، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و 513 ملیۆن و 800 ھەزار دینار دا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەڵگرتنەوە و کۆکردنەوە و گواستنەوەی خاشاک و پاشماوەکانی شارەوانییەکانی پیرمام، مەلائۆمەر، بەستۆرە، دارەشەکران و زۆنی 12ی سەڵاحەدین.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی #ھەولێر# خەرج دەکرێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 449 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!