محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، پەیامێکی ئاڕاستەی بەرپرسانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کردووە، شاندێکی باڵا بنێرنە #بەغدا#، ئەوەش بۆ یەکلاکردنەوەی چەند پرسێک.
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە، محەمەد شەیاع سوودانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، پەیامێکی ئاڕاستەی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت کردووە.
سوودانی لە پەیامەکەیدا، داوای کردووە، شاندێکی حکومەتی هەرێم، کە لە بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی پێکهاتبن، سەردانی بەغدا بکەن، بۆ ئەوەی چەند پرسێک یەکلایی بکەنەوە.
دۆسییەی نەوتی هەرێم و یاسای بودجە و یاسای نەوت و گاز، سێ گرنگترین دۆسیەی هەڵپەسێردراون لەنێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆک وەزیران دەیەوێت بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی ئەو پرسانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تەواوی یەکلایی بکاتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 387 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!