ناو: سومەیە
ناوی باوک: سدیق
ڕۆژی لەدایکبوون: #27-06-2001#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوم سومەیە سدیق عەلی.
نووسەر، ڕاهێنەر و ڕاگەیاندکار.
لە ڕێکەوتی 27-06-2001 لەدایکبووم لە شاری سلێمانی، خوێندنی بنەڕەتیم لە قوتابخانەی (ڕێنون و کوێستانی کچان) لە گەڕەکی فەرمانبەران تەواوکردووە، خوێندی ئامادەیم لە (نەغەدەی) کچان تەواوکردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی لە بواری تەکنیکی ژمێریاری بەدەست هێناوە، وە بەژداریم لە چەندین فیستیڤاڵ و کۆڕ و سیمینار کردووە، سەرتای دەستکردنم بە خوێندنەوە هەر لە منداڵییەوە بووە بە خوێندنەوەی گۆڤار و چیرۆکی منداڵان بەڵام بەگشتی پێنج ساڵ زیاترە و قوڵبومەتەوە لە خوێندنەوە لە بوارە جیاوازەکاندا، کەئەمەش بۆیە هۆکاری ئەوەی کە دەست بدەمە نووسین و کاری ڕاهێنەری، نزیکەی دووساڵ زیاترە دەستم بە نووسین کردووە کە ئێستا 2023یە چ لە بواری شیعر و کوورتەباس و چیرۆک، وە لە بواری گەشەپێدان، وە بەدەقی شعری (ئەگەر خۆشەویستی پێناسەی هەبێت دەبێ ناوی من و تۆی تێدابێت) بەژداریم لە فیستیڤاڵی کامەران موکری بۆ شیعر گەنجان کردووە و چومەتە قوناغی کۆتای، وە نزیکە ساڵێک دەبێت کاری ڕاگەیاندن دەکەم، بۆ ماوەی دووساڵ و نیوو سەرپەشتیاری کۆمەڵەی شەن بووم کە وەک ڕێکخراوێکی ئۆنڵاینی کاری ئەدەبی و کۆڕ و سیمنار و خولی خوێندنەوە و فیستیڤاڵی تێدا ئەنجام دەدرا، وە سەربەرشتیاری لێرە گەشە بکەم کە کارەکانمان ئەنجامداری سیمنار و دیالۆگ بۆ چەندین مامۆستا و ڕاهێنەری بەئەزموون و کرنەوەی خولی فێربوونی زمان لە ڕێگەی ئۆنڵاین ئەنجام دەدەین و تا ئێستاش (2023) بەردەوامی هەیە، ئەندام و پێشکەشکاری ڕێکخراوی برەودانی گەنجانبووم وەکاری پێشکەشکاریم بۆ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO کردووە، کاری ڤڵۆگەری بۆ کۆمپانیای ئاگۆرا دەنگ کە بەهەمان شێوە ئەوانیش لەکارکردندان بۆ خزمەتکردن بە بواری ئەدەبی و کردنی پەڕتووک بە دەنگی و دانانی لەناو ئەپڵیکەیشنی تایبەت بەخۆیان، وە لەئێستادا ڕاگەیاندکارم لە پەیمانگای سلێمانی. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 573 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!