لە #سلێمانی#، ژمارەیەک خاوەن زەوی کە وەکوو خۆیان دەڵێن، شارەوانی دەەستی دەستییان پێدەکات و ڕێگا نادات زەوییەکانیان بکەن بە خانوو، گردبوونەوە.
ژمارەیەک خاوەن زەوی، لە بەردەم بینای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی گردبوونەوە، داوا دەکەن شارەوانی ڕێگایان بدات زەوییەکانیان بکەنە خانوو، لە کاتێکدا مامەڵەکانیان لە شارەوانییە و دەستی دەستییان پێدەکرێت.
خاوەن زەوییەکان، هیچ وەڵامێکیان لە شارەوانی وەرنەگرت، دواتر چوونە مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی و ئەوانیش وتیان دەنگتان دەگەیەنین.
پاش شەڕی داعش، نزیکەی 35 هەزار پارچە زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر دابەشکرا، پاشان کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانەوە کراوە، زەوییەکان دەکەونە ناوچەکانی تاسڵوجە، خێوەتە، بەکرەجۆ و ڕاپەڕین.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی ساڵێکە شارەوانی سلێمانی کردنەوەی خانوو یاخود کڕین و فرۆشتنی بە زەوییەکان ڕاگرتووە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 483 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!