لە چل و هەشتەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستاندا، جارێکى تر و بە ڕووحیەتێکى یەکێتییانەوە وەفا بۆ تەمەنێک خزمەتى سەرۆک مام جەلال دووپات دەکەینەوە و درود دەنێرینەوە بۆ ڕووحى بەرزەفڕى سەرجەم شەهیدان. سڵاو دەنێرین بۆ سەرجەم هاوڕێ و هاوخەباتمان بە درێژایی کاروانى ئەم حیزبە، لە هەمان کاتدا درود بۆ گیانى پاکى سەرجەم ئەو هەڤاڵانەى لەم ڕێگایەدا بەجێیان هێشتین.
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لەسەرەتاوە تاکو ئێستا، حیزبی گەلى کوردستان بووە، حیزبی کرێکار و جوتیار و پاڵە و ڕەنجدەران بووە، حیزبی مامۆستا و خوێندکار و کارمەند و پیشەگەر و ...هتد، حیزبی هەموو چین و توێژەکان بووە، حیزبی قوربانى و ئاشتەوایی بووە، هەموو کات یەکێتى لە پێناوى یەکێتیدا بووە و قوربانى گەورەى داوە تاکو یەکێتى نەتەوەیی و نیشتیمانى بپارێزێت. بە ئێستاشەوە یەکێتى لەسەر ئەو ڕێرەوە زێڕینەى جەنابی مام بە هەمان نەفەس و بە هەمان تاقەتەوە بەردەوامە و کۆڵ نادات.
لەم یادەدا، جارێکى تر بەڵێن دوپات دەکەینەوە، کە یەکێتى بپارێزین لە پێناو پاراستنى خاک و نەتەوە و نیشتیمانەکەمان.
بەرز و شکۆدار بێت یادى دامەزراندنى حیزبی هەمووان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 617 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!