Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 523,134
Bilder 105,816
Bøker 19,709
Relaterte filer 98,684
Video 1,420
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە

پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە
ناونیشانی بابەت: پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە
ئامادەکردن: #فرسەت سەید شکور#

پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە (Nation Building) یەکێکە لەو پرۆسانەی، کە بە قۆناغێکی دژوار بۆ نەتەوە دادەنرێت، لە ڕاستیدا ئەمە بەو واتایە نایەت، کە لەپێشدا ئەم پڕۆسەیە نەتەوە نەبووە، بەڵکوو لە زانستی سیاسەت بەو مانایە بەکار هاتووە، کە پێویستە فاکتەر و کارتێکەرە گرنگەکانی نەتەوە بۆ پاڵپشتیکردن و چەسپاندنی دامەزراوە فەرمییەکانی وڵات بەکار بخرێن، هەروەها بۆ ئەوەی هاوئاهەنگییەکی درووست لەنێوان وڵات و کۆمەڵگەدا هەبێت و دەوڵەت و کۆمەڵگە پێکەوە هاوکار بن لە ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی و هەڕەشەی دەرەکی بۆ سەر دەوڵەت.
بنیاتی نەتەوە (Nation Building) جیاوازە لە زاراوەی بنیاتی دەوڵەت (State Building) ، لەبەر ئەوەی زۆر لە نەتەوەکان سەدان ساڵ خاوەنی دەوڵەت بوون، بەڵام لە یەکێک لە قۆناغەکانی نەتەوەدا، پێویستیان بە پڕۆسەی بنیاتی نەتەوە بووەتەوە، کەواتە لێرەوە دەکرێت بڵێین، پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە، پڕۆسەی دووبارە پێناسەکردنەوەی ئەو دەوڵەتەیە، کە هەیکەل و ناسنامەی نەتەوە بە شایستەی شکۆی نەتەوە پیشان دەداتەوە، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا ئەگەر نەتەوەیەک خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نەبێت، دەتوانێت پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە لە چوارچێوەی کیانێکی بێ سەروەریی دەست پێبکات؟ بێگومان مێژووی پڕۆسەکانی بنیاتنانەوەی نەتەوە پێمان دەڵێت: بەڵێ هەیە، هەر بۆ نموونە، تایوان ئەو هەرێمەیە کە خاوەنی پڕۆژەی بنیاتنانەوەی نەتەوەیی خۆی بووە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی هەتا ئێستاش ئەو مەسەلەیە لەئارادایە، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان تێکەڵاوی چین بێتەوە.
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە، ئایا دەکرێت نەتەوەیەک پارچەپارچە کرابێت و لە بەشێکەوە دەست بە پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە بکرێت؟ ڕەنگە ئەڵمانیای دوای شەڕی دووەمی جیهان و کۆریای دوای شەڕی ساڵی 1953 پێمان بڵێن؛ بەڵێ دەکرێت، هەروەک چۆن ئەڵمانیای ڕۆژاوا ڕاستەوخۆ لەدوای دووەم شەڕی جیهان و لە چوارچێوەی پڕۆژەی مارشاڵدا دەستی پێ کرد و دواتر دوای ڕووخانی دیواری بەرلین ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژاوا یەکی گرتەوە و پڕۆسەکە بوو بە پڕۆسەیەکی سەرتاسەری، هەروەها بۆ ئێستای کۆریای باشووریش دەبینین.
کۆریای باشوور لەدوای ساڵی 1953 دەستی بە پڕۆسەی بنیاتنانی نەتەوە کردووە، بەڵام هێشتا بەشێکی گەلی کۆریا لە باکوور دەستیان پێنەکردووە، ئەم ئاڕاستەیە پێمان دەڵێت: پڕۆسەی بنیاتی نەتەوە، واتە پڕۆسەی بنیاتی دەوڵەتی دامەزراوەیی، کە دەبێتە سەرەتا بۆ درووستبوونی دەوڵەتی سەروەریی یاسا و دەوڵەتی دیموکراتی، کەواتە کاتێک دێین باسی ئەم پڕۆسە گرنگە دەکەین، گرنگە بگەڕێینەوە بۆ مێژووی درووستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی، بەوەی هەموو نەتەوەیەک مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی بێت، ئەمەش ئەو مانایەی لێ دەخوێنرێتەوە، کە دەوڵەت نابێتە ڕێکخەری هەیکەل و ناسنامەی نەتەوە، ئەگەر ئەو دەوڵەتە دەوڵەتێکی دامەزراوەیی نەبێت، ئەمانە پێمان دەڵێن پڕۆسەی بنیاتی نەتەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە بوونی دەوڵەت وەک مەرجی پێشوەختە نییە و لە هەمان کاتدا پێمان دەڵێت: پڕۆسەی بنیاتی نەتەوە پڕۆسەی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی نییە.
=KTML_Bold=پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە لە وڵاتانی دوای شەڕ، یان تازە سەربەخۆ=KTML_End=
ئێراق لە سەردەمی ڕژێمی پاشایەتیدا (1920- 1958) هەم ئەندامی کۆمەڵەی گەلان بووە و هەمیش ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، بەڵام کاتێک لە ساڵی 1958 ڕژێمی پاشایەتی ڕووخا، پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە لە ئێراقدا دەستی پێ کرد، بەو مانایەی ئێراق ببێتە ئەو وڵاتەی کە هاووڵاتییانی خۆیان بە هاووڵاتیی ئێراق بزانن، هەر بۆیە دوای نووسینەوەی دەستووری کاتی و دانانی بەندی 3 لەو دەستوورە کاتییە، بەوەی ئێراق نیشتمانی هاوبەشی کورد و عەرەبە، گەلی کورد پشتگیریی لەم دەستوورە کرد و ئامادە بوو بەرگری لە کۆماری ئێراقیش بکات، بەڵام دوای ئەوەی عەبدولکەریم قاسم لەو بەڵێنانەی پاشگەز بووەوە، پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە لە ئێراقدا هەرەسی هێنا، کورد نەک ئامادە نەبوو بەرگری لە کۆماری ئێراق بکات، بەڵکوو لەبەرانبەر هەموو حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق شۆڕشی بەرپا کرد، بۆ ئەوەی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە لە ئێراقدا بخاتەوە سەر ڕێچکەی خۆی و کورد و عەرەب و تورکمان و کلدان و ئاشووری و سریانی و ئێزدی بە مافە نەتەوەیی و ئایینەکانی خۆیان شاد بن.
بەڵام ئەم هەوڵە هەتا ڕووخانی ڕژێمی پێشووی ئێراق لە ساڵی 2003 بێ ئاکام بوو، بۆیە جەنابی بارزانیی نەمر لەناو شۆڕشی ئەیلوولدا، پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوەی کوردستانی دەست پێکرد، ئەمەش بەو مانایەی، هەموو نەتەوەکانی کوردستان بە جیاوازیی ئایین و زمانەوە، وەک یەک نەتەوە یەکسانن لە مافی هاووڵاتیبوون و جیاوازیشن لە زمان و ئاییندا، ئەم پڕۆسەیەی بارزانیی نەمر لە شۆڕشدا پیادەی دەکرد، توانا و ئیرادەی نەتەوەی کوردستانی یەک خستبوو، نەک بۆ بنیاتی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بەڵکوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئێراق ئەو توانایەی بۆ درووست بێتەوە، کە بتوانێت ئاشتی درووست بکات و توانا و ئیرادەی ئێراقییەکان بەو ئاڕاستەیە هەڵبسووڕێنێت کە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان وەک یەک نەتەوە، مافی هاووڵاتیبوونیان هەبێت و پارێزگاری بە جیاوازیی ئایین و زمان و بیروبۆچوونی هەر یەکەشیان بگرێتەوە.
ئەمە درووست بەو مانایەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، تاکێکی کوردستانی (کورد بێت، یان تورکمان، یان کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن) ، (موسڵمان بێت، یان کریستیان، یان ئێزدی، یان کاکەیی، یان زەردەشتی، یاخود سابئە) ، ئەمانە هەموویان وەک تاکی گەلی کوردستان یەکسانن لە مافی هاووڵاتیبوون و ناسنامەی نەتەوەیی و بیروباوەڕی ئایینی نە هیچ شتێک لەو مافە زیاد دەکات، نە هیچ شتێکیش لەو مافە کەم دەکاتەوە.

=KTML_Bold=ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەک هەوڵێکی سەرکەتوو لە پڕۆسەی بنیاتی نەتەوەدا=KTML_End=
پێش ئەوەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان هەبێت، گەلی کوردستان هەبووە، بەڵام ئەم بوونە لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەسەلمێنراو و نەناسراو بووە، بەڵام بە ڕێکخستنی هەیکەل و ناسنامەی ئەم گەلە لەمیانەی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، ئێستا وەک دەبینین نەک هەر ئیرادەی ئەم گەلە دانی پێدا نراوە، بەڵکوو هەموو جیهان ئامادەیە مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەم هەرێمەدا هەبێت و ئامادەن کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی خۆیان لەم هەرێمە بکەنەوە، ئەوەی جێگەی سەرنج و هەڵوەستەکردنە، هەموو جیهان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاستی دامەزراوەی دەوڵەتانی هاوچەرخ هەڵدەسەنگێنن، بەڵام ئامادەش نین وەک دامەزراوەی دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێدا بنێن.
لێرەدا ناکرێت گلەیی ئەوە لە دەوڵەتانی جیهان بکرێت کە کوردستان وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری ناناسن، چونکە، یەکەم: بزووتنەوەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خۆی یەکێک لە ئامانجەکانی فیدراڵی و دیموکراتییە لە zێراقدا و داوای جیابوونەوەی نەکردووە، دووەم: هەم دەوڵەتانی جیهانیش ئومێدی ئەوەیان بە هەرێمی کوردستانە، کە پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە لە ئێراقیش هاوشێوەی هەرێمی کوردستان سەرکەتوو بێت، بەڵام ئەگەر لە لایەکی دیکەوە سەیری پڕۆسەی بنیاتنانەوەی نەتەوە لە هەرێمی کوردستان بکەین و بپرسین، کە ئێمە هەوڵەکانمان بۆ بنیاتی دەوڵەتی سەربەخۆیی خاوەن سەروەری نییە، بۆچی دەستمان بەم پڕۆسەیە کردووە؟
لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا، پڕۆفیسۆر ئەنتۆنیۆ داماتۆ، ڕاوێژکاری یاسایی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کۆسۆڤۆ، دەڵێت؛ کە پێویستە پێش ڕاگەیاندنی دەوڵەت زەمینەی یاسایی بۆ دەوڵەتی کوردستان بڕەخسێنن، ئەمە مانا ئەوەیە، پڕۆفیسۆر داماتۆ داوای ئەوەمان لێ دەکات، کە پێویستە هەرێمی کوردستان لە ڕووی یاساییەوە مەرجەکانی دەوڵەتی تێدابێت، پێش ئەوەی بیر لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بکرێتەوە، واتە کیانێکی سیاسی، کە مەرجە یاساییەکانی دەوڵەتی تێدابوو، ئەگەر نەبێتە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و ئەندامیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوا جیهان وەک دەوڵەتی دیفاکتۆ ڕێزی لێ دەگرێت و ئامادەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکات و وەک ئەندام لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە وەری بگرێت.
هەروەک چۆن ئێستا تایوان دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییش نییە، بەڵام ئەندامی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی (WTO) یە، هەرێمی کوردستانیش کە ناکرێت لە هەندێک ڕووەوە بە تایوان بەراورد بکرێت، چونکە لانی کەم تایوان تا ساڵی 1971 دەوڵەتێکی سەربەخۆ بووە و نەک هەر نوێنەرایەتیی تایوان، بەڵکوو نوێنەرایەتیی چینیشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەڵام لە ڕووی هەنگاوهەڵگرتن بۆ بنیاتی دامەزراوەکان و کرانەوەی ئابووری و هەنگاوی خێرا بۆ پەرەپێدان، لە زۆر ڕووەوە نەک هەر کوردستان لە تایوان دەچێت، بەڵکوو لە زۆر لایەنەوە، بەتایبەتی لەلایەنی دیموکراتی و ژیانی فرەیی سیاسی و ئازادیی ڕادەبڕینەوە، ئێستاشی لەگەڵدا بێت، کوردستان زۆر لە تایوان پێشکەوتووترە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 266 ganger
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
Koblede elementer: 1
Gruppe: Artikler
Bok: Politic
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 04-06-2023
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هومام تاهیر ) på 04-06-2023
Dette elementet nylig oppdatert av ( هومام تاهیر ) på : 04-06-2023
URL
Dette produktet har blitt sett 266 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 523,134
Bilder 105,816
Bøker 19,709
Relaterte filer 98,684
Video 1,420
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Folders
Bibliotek - Provinsen - Utenfor Bibliotek - Bok - Kurdish Issue Bibliotek - Dialekt - Norsk Bibliotek - Publication Type - Bibliotek - PDF - Bibliotek - Bok - Al- Anfal & Halabja Bibliotek - Bok - Diverse Bibliotek - PDF - Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Nasjon - Kurd

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.156 andre!