هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە هەریەک لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەڕڵەمان و موحسین مەندەلاوی و #شاخەوان عەبدوڵڵا# جێگرانی سەرۆکی پەڕڵەمان و #فوئاد حسێن# وەزیری دەرەوە بەنوێنەرایەتی پارتی و خالید شوانی وەزیری داد بەنوێنەرایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون.
هادی عامری پڕۆتۆکۆڵی شکاند و لەناو بینای پەڕڵەمان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی کرد کە سەرۆکی پەڕڵەمان ئامادەی بوو بە مەبەستی لێک نزیک کردنەوەی پارتی و یەکێتی بەڵام هیچ کام لە پارتی و یەکێتی ئامادە نەبوون سازش لەسەر داواکاریەکانیان بکەن و بەبێ ئەنجام کۆبوونەوەکە کۆتای هات.
پارتی داوای کردووە بڕگەی مامەڵەی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکان لابدرێت بەڵام یەکێتی سووربووە لەسەر هێشتنەوەی بڕگەکە و کردویەتی بە مەرج بۆ دەنگدان لەسەر بودجە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا عامری داوایەکی پارتی بۆ زیاد کردنی پارەی تێچووی دەرهێنانی نەوت ڕەت کردووەتەوە و ئەو پرسەی بەپرسی حکومەت ناوبردووە.
عامری و حەلبوسی پارتی و یەکێتیان ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر ناکۆکیەکانیان چارەسەر نەکەن ناچارن لە پەڕڵەمان بە دەنگدان یەکلای بکەنەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 531 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!