محەمەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق دڵنیایی داوە بە #مەسرور بارزانی# سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە بەشێوەیەکی کاتی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.
لەمیانی گفتوگۆکان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق، محەمەد شەیاع سوودانی دڵنیایی بە مەسرور بارزانی داوە، کە ئەگەر بودجە پەسەند بکرێت، هەموو مانگێک لەکاتی خۆی پشکی هەرێم دەنێرن.
ئەو دڵنیایی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەپێناوی ئەوە بووە، هەرێمی کوردستان نەبێتە ڕێگر لە بەردەم پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئێراق، کە بۆ سێ ساڵی داهاتووە.
سوودانی نایەوێت کێشە بۆ کابینەکەی درووست بێت و بۆ ڕازیکردنی هەرێمی کوردستانیش، کاری کردووە زۆربەی ئەو پێشنیازانەی کە هەرێم هەیەتی لە بودجە جێگەی بکرێتەوە، بەتایبەتی ئەو پێشنیارانەی کە پارتی پێداگیریان لەسەر دەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 439 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!