بڕیارە سبەینێ ڕێکەوتی #13-06-2023# دادگای فیدراڵی ئێراق، لەسەر سکاڵایەک دژی #مەسرور بارزانی# سەبارەت بە نادەستووری بوونی کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ داھاتی نەوتی ھەرێم، کۆببێتەوە.
بە پێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵی ئێراق، 13ی ئەم مانگە، سکاڵایەک تاوتوێ دەکرێت کە لەلایەن عودەی عەواد کازم ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمارکراوە، لەسەر ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری نەوتی ئێراق و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم.
سکاڵاکە سەبارەت بەنادەستووریبوونی کردنەوەی ھەژمارێکە لە سیتی بانکی ئەمریکی بۆ دانانی داھاتی نەوتی ھەرێم، لەدەرەوەی دەسەڵاتی بانکی ناوەندی. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 442 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!