ناو: ئاڵا
ناوی باوک: شاڵی
ساڵی لەدایکبوون: 1979
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئاڵا شاڵی ساڵی 1979 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی 1988ەوە لە ئەڵمانیا دەژی. ماستەری لە وێژەی ئەڵمانی و زانستەکانی تەلەڤزیۆندا هەیە. سێ ساڵ مامۆستای زمانی ئەڵمانی بووە. ماوەی 13 ساڵ وەک پەیامنێر لە ڕادیۆی WDR ئەڵمانی کاری کردووە و بە کوردی و ئەڵمانی ڕاپۆرتی ئامادەکردوون.
زۆر حەزی لە وەرزشە، ئەسپسواریی دەکات و لە یاری تایکواندۆدا پشتێنی قاوەیی هەیە. ڕووماڵی سەردانە فەرمییەکانی شاندەکانی کوردستانی کردووە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا. هەروەها ڕووماڵی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپای کردووە. دەیان ڤیتی لەسەر ڕووداوەکانی ئەوروپا و کۆبوونەوەکانی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا درووستکردوون، ئەمەش وایکرد کە ئاڵا شاڵی لە ڕۆژی 21-03-2019 بە یەکێک لە چالاکترین پەیامنێرانی ژن لەنێو ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا هەڵببژێردرێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,224 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!