ڕێوی بێ مریشک هەڵناکا.
ڕێوی ئاژەڵێکی کێوی گۆشتخۆرە، لە کوردەواردا بەفێڵباز ناسراوە، ئارەزووی لە خواردنی گۆشتی پەلەوەرە، بەتایبەت مریشک، ڕێوی بێماندووبوون شەو دەدات بەسەر پەلەوەری ماڵاندا و دەیانخوات، بۆیە بە حەرامخۆر باسدەکرێت و ئەوەی بیگرێت دەیکوژێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە فێری خواردنی ماڵی حەرام بووبێ و نەتوانێ دەستی لێهەڵگرێ.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 781 ganger