هەرچەندە بەشێکی زۆری خەڵکی پابەندی وەرزشکردنن لە کاتەکانی ئێواراندا و هۆکاری ئەو بڕیارەشیان بۆ نەبوونی توانای زوو هەستان و کێشەی کەمخەوی لە بەیانیاندا دەگەڕێننەوە، بەڵام بە گوێرەی دواین توێژینەوەکان وەرزشکردنی بەیانیان توانای پابەندبوون بە کارەکانت، کەمکردنەوەی کێش، بەهێزکردنی توانای مێشک، سوڕی خوێن و لێدانی دڵ بەشێوەیەکی باشتر ڕێکدەخاتەوە.
لەوبارەیەوە توێژینەوە تەندرووستییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، زوو هەستان لە خەو و وەرزشکردن لە کاتێکی زووی بەیانیاندا توانای بەردەوامبوون و پابەندبوونی ڕۆژانەی زیاترت بۆ دەستبەردەکات، بە پێچەوانەوە بەهۆکاری هیلاکی و کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژدا یان بەهۆی دیداری خێزانی و هاوڕێیان زۆرجار وەرزشکردنی ئێواران بەشێوەیەکی ڕێکخراو ئەنجام نادرێت.
یەکێک لە سوودە سەرەکییەکانی وەرزشکردن لە کاتێکی زووی بەیانیاندا ئەوەیە هاوکاری بڵاوبوونەوەی هۆرمۆنی ئیندرۆفینە کە هەستەکان ڕێکدەخات و یارمەتیی کەمکردنەوەی فشاری ڕۆژانە دەدات، هەروەها وەرزشکردن لەو کاتەدا هاوکارێکی سەرەکییە بۆ دابەزینی کێش و سووتاندنی چەوری.
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی وەرزشکردنی بەیانیان بریتییە لە زیادکردنی چالاکییە زهنییەکان، لەبیرنەچونەوەی شتەکان و توانای وردبوونەوە لە پرسەکان، پەیوەست بە سوودەکانی بۆ جەستەش توێژینەوەکان دەڵێن، وەرزشکردن لە بەرەبەیاندا سوڕی خوێن، لێدانی دڵ و فشاری خوێن بەشێوەیەکی باشتر ڕێکدەخاتەوە و جەستەیەکی ڕێک و نموونەییش بە کەسەکە دەبەخشێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 453 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!