سێ جار زایان بخوازە، تەراقدرایان مەخوازە
لە کەلتووری ئیسلامەوە تەڵاق بەناشیرینترین حەڵال دانراوە، ئەم باوەڕەش هاتۆتە ناو کوردانەوە، بۆیە چ ئەو پیاوانەی ژنان تەڵاق دەدەن چ ئەو ژنانەی داوای تەڵاق دەکەن بەچاوێکی قێزەونەوە سەیر دەکرێن، لەو ئیدیۆمە هاتووە سێ جار زا، واتە ئەو بێوەژنەی سێ منداڵی هەیە و بێ مێرد کەوتووە، باشترە بە سێ منداڵەوە بیخوازیت، بەڵام ئەوەی تەڵاقدراوە هۆکارێک هەبووە بۆ تەڵاقدانی بۆیە ئەگەر بیخوازیت بە هەمان هۆکار و خاسیەت و ئەدگارەوە دەیخوازیت، هەر لەبەر ئەمەیە کورد وەکوو ڕێنوێنی وتویەتی: سێ جار زایان بخوازە، تەراقدرایان مەخوازە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 172 ganger