سەرئێشە گرفتێکی باوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێکجار بەهۆی گرفتیی تەندرووستیی جەستەوەیە، بەڵام بەشێکی زۆری خەڵکی کە تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، هۆکارێکی دەروونی لە پشتەوەیە.
ماڵپەڕیی ideapod ئەو هۆکارە دەروونییانەی بڵاوکردووەتەوە، کە وادەکەن تووشی سەرئێشە بیت.
1. بیرکردنەوەی نەرێنی، کە کاریگەریی لەسەر هەستەکان و کاردانەوەت درووستدەکات بێ ئەوەی بە خۆت بزانیت.
2. ژیانکردن لە ژینگەیەکی ژەهراوی و نزیکبوون لە کەسانی ژەهراوی، کە وادەکات لە ناخی خۆتدا هەستی نەرێنیت بۆ درووست بێت و ئازاری دەروونیت هەبێت و تووشی سەرئێشەت بکات.
3. زۆرکردن لە خۆت بۆ ئەنجامدانی هەندێک کار، کە دڵخۆشنیت پێیان.
4. هەستکردن بە تاوان یان شەرمکردن.
5. کاتێک درۆ یان خیانەتت لێدەکرێت.
6. خەمۆکی، بەتایبەتی ئەو کەسانەی بە قوڵی تووشی ئەم حاڵەتە بوون. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,390 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!