بەرخی چلەی وەکوو گوللەی
چل ڕۆژی ناوەندی زستانێ سەرما و سۆڵەیەکی سەختە و بەفر و باران و کڕێوە لە بەفرانبار و ڕێبەندانێ دەبارێت و هەندێجار بۆ ماوەی هەفتەیەک یان دوو هەفتە دەبێتە بەستەڵەک و شەختە و زوقم و چلورەی گوێسواندەی خانووان، کاریلە بەرگەی ئەو سەختییەی ناگرێت، بەڵام ئەو بەرخەی لە چلەی زستانێ بزێت بەرگەی ئەو بارودۆخە دەگرێت و زوو لەگەڵ ئەو کەشوهەوایە گەشە دەکات و خۆی ڕادەهێنێت، بۆ ئەو حاڵەتە کوردەواری وەکوو زانیاری و شارەزایی وتویەتی: بەرخی چلەی وەکوو گوللەی.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 277 ganger