بۆرە نا بازە، یەکی تەڕ و تازه
بۆرە، سەگێک ڕەنگی بۆر بێت پێی دەوترێت: بۆرە، سەگێکیش (بەڵەک یان ڕەش و سپی) بێت پێی دەوترێت: بازە، لەکوردەواریدا شوانەکان بە گوێرەی ڕەنگی سەگەکانیان ناویان لە سەگەکانیان دەنا (بۆرە، بازە) ، کاتێک ئافرەتێک بەهەر هۆکارێک لە پیاوێک جیادەبۆوە بۆ دڵدانەوەی خۆی یان دەستە خوشکەکەی بە گاڵتە و پێکەنینەوە دەیگوت: بۆرە نا بازە، یەکی تەڕ و تازە، واتە: ئەو پیاوە نا پیاوێکی تری جوانتر و قۆزتر.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 133 ganger