Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 520,738
Bilder 105,326
Bøker 19,584
Relaterte filer 98,317
Video 1,414
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
دەوڵەتی ئێراقی ئینقیلابی کردووە بەسەر دەستووردا
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەوڵەتی ئێراقی ئینقیلابی کردووە بەسەر دەستووردا

دەوڵەتی ئێراقی ئینقیلابی کردووە بەسەر دەستووردا
ناونیشانی بابەت: دەوڵەتی ئێراقی ئینقیلابی کردووە بەسەر دەستووردا
ئامادەکردن: #ڕێبوار محەمەد#

گەلی کورد لە کوردستانی باشوور دوای 13 ساڵ حکومڕانی بەبێ بەغدا و لەحکومەڕانی یەکی نیمچە سەربەخۆدا بەئارەزومەندانە دوای ڕوخانی ڕژێمی #بەعس# لە ساڵی 2003 دا لەگەڵ حکومەتی ناوەندی یەکی گرتەوە لەگرێبەستێکی کۆمەڵایەتی دا کە ئەویش دەستووری هەمیشەیی ئێراقی ساڵی 2005 بوو.
دەستوورەکە لە144 مادە پێک هاتووە و بەگشتی زۆربەی مافەکانی گەلی کوردی سەلماندوە و بەتایبەت لە 23 مادەدا مافەکان بەئاشکرا باس کراون وە لەدیباجەی دەستوورەکەدا هاتووە کە ئێمەی گەلانی ئێراق بەئارەزومەندانە ئەم دەستوورەمان نووسی یەوە و یەکگرتویی و یەک پارچەیی خاکی ئێراق پەیوەستە بە جێبەجێ کردنی ئەم دەستوورەوە بەپێچەوانەوە ئەولایەنە بەرپسیارە کەدەستوور جێبەجێ ناکات.
ئایا حکومەت و پەڕڵەمان و دادگای فیدراڵی ئینقیلابیان کردووە بەسەر دەستوورداو جێبەجێ یان نەکردووە و بەرپرسارن یان حکومەت و پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی پەشیمان بوونەتەوە و دژی دەستوورن هەڵگەڕاونەتەوە؟
ئایا=KTML_Bold=کێ بەرپرسیارە لە جێبەجێ کردنی دەستوور؟ هەرێمی کوردستان یا حکومەتی فیدراڵی؟=KTML_End=
دوای حەڤدە ساڵ لەپەسەندکردنی دەستووری هەمیشەی ئێراق کەدەبوایە حکومەت و پەڕڵەمانی ئێراق ئەم دەستوورەیان جێبەجێ بکردایە ومافی گەلانی ئێراق بەگشتی و کورد بەتایبەتی یان جێبەجێ بکردایە بەڵام ئەوەی لەبەرژەوەندی کوردە نەک مادەیەک بەڵکوو تەنیا یەک بڕگەیان لە دەستوور جێبەجێ نەکردووە.
لەو سەرپێچیانەی کە حکومەت و پەڕڵەمانی ئێراق دژی گەلی کورد لە دەستوور کردویانە بەهەمان عەقڵیەتی شۆڤێنی ڕژێمی پێشوو کاریان کردووە ، ئەمانەی لای خوارەوەیە:
یەکەم: ئەنجوومەنی فیدراڵی بۆپارێزگاری لەمافی هەرێمەکان وپارێزگاکان.
دووەم: مادەی 140 ی تایبەت بە نیوەی خاکی باشووری کوردستان.
سێیەم: مادەی 111 و112ی تایبەت بەنەوت وگاز.
چوارەم: دەستە سەربەخۆکان بەتایبەت دەستەی کۆکردنەوە و دابەشکردنەوەی داهاتەکان بەشێوەیەکی داد پەروەرانە.
پێنجەم: پشکی کورد لەئاڵای ئێراق.
شەشەم: زمانی کوردی لەسەر دراو.
حەوتەم: پشکی کورد لەسوپای ئێراق.
هەشتەم: سەرژمێری گشتی بۆ ئەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی کورد دەربکەوێت.
نۆیەم: یاسای نەوت وگازی فیدراڵی.
دەیەم: یاسای دابەشکردنی داهاتە نەوتییەکان.
یانزەیەم: یاسای ڕێکخستنەوەی پەیکەری وەزارەتی نەوتی فیدراڵی.
ئەم سەرپێچییە دەستووریانەو دەیانی تر.
بۆچی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئینقلابە بەسەر دەستووردا؟
داگای فیدراڵی بەپێی مادەی 93 ئەرکی شیکردنەوەی مادە دەستووریەکانی هەیە بەشێویەکی دادپەروەرانە و بەپێی ناوەرۆکی مادەکانی دەستوورمافی ئەوەی نییە لایەنگری بکات بۆ هیچ لایەک.
لەخوارەوە شیکاریەک بۆ ناوەرۆکی ئەو مادانە دەکەین کە دادگاکە پشتی پێ بەستوە بۆ بەتاڵ کردنەوەی یاسای نەوت وگازی هەرێمی کوردستانی ژمارە 22 ی ساڵی 2007 کەبەم شێوەیەیە:
یەکەم مادەی 110: مەبەستی لەناوهێنانی ئەم مادە بۆ ئەوەیە بڵێت بازرگانی دەرەکی دەسەڵاتی ڕەهای ناوەندە و بۆهەرێم نییە بازرگانی بە نەوتەوە بکات .
بەڵام ئەم مادە بەسەرنەوتدا جێبەجێ نابێت چونکە دۆسیەی نەوت لە هەموو سامانەکانی تر جیاکراوەتەوە و مادەی تایبەتی بۆ دانراوە ئەگەر مادەی 111و112 ی دەستوور نەبوایە ئەوا دادگاکە ڕاستی دەکرد بەڵام بەبوونی ئەم دوومادە بابەتەکە دەگۆڕێت چونکە قاعیدەیەکی قانونی هەیە دەڵێت ” الخاص یقد العام” واتە کاتێک بابەتێک لە گشتی جیادەکرێتەوە و تایبەت دەکرێت ئەوکاتە تایبەتەکە دەکەوێتە پێش گشتی یەکەوە و تایبەتەکە جێبەجێ دەبێت کەواتە مادەی 110 دەبێتەگشتی و بەسەر نەوتدا جێبەجێ نابێت. دادگاکە بەمەبەست ئەم مادەیەی هێناوە.
دووەم مادەی 111: ی دەستوور ناوەرۆکی ئەم مادەیە دەڵێت نەوت وگاز موڵکی هەموو گەلانی ئێراقە لە هەرێمەکان وپارێزگاکانی نەبەستراوە بەهەرێم. ئەم مادە چەند بۆ ناوەند ڕاستە خۆی بەخاوەنی نەوت بزانێت هێندەش بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاستە چونکە ناوەرۆکی مادەکە هیچ لایەکی نەسەپاندوە بەسەرلاکەی تردا.
=KTML_Bold=دادگا ناتوانێت ئەم ماددە دژی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت.=KTML_End=
سێیەم مادەی 112: ناوەرۆکی ئەم مادە لەبڕگەی یەکەم دا دەڵێت حکومەتی ناوەندی لەگەڵ هەرێمەکان و پارێزگاکان نەوت وگاز بەڕێوەببەن وە پێویستە بە دەرچوواندنی یاسای نەوت وگازی فیدراڵی ئەم بەڕێوەبردنە بەڕێوەببەن، وەهەروەها دابەشکردنی داهاتی نەوت بەشێوەی دادپەروەرانە دابەش بکرێت بەیاسا ، دەبوایە حکومەت وپەڕڵەمانی ئێراق یاسای داهاتە نەوتی یەکانیان دەربچواندایە ئەمەشیان نەکرد.
هەرلەم بڕگەدا دەڵێت ئەو ناوچانەی بەدەستی ڕژێمی پێشوو کاولکراون دەبێت بەبڕێکی دیاری کراو و بۆماوەیەکی دیاری کراو بودجەیەک دابین بکرێت کە ئەمە هەرێم بەگشتی و #سلێمانی# بەتایبەتی دەگرێتەوە چونکە ئەنفال و کیمیاباران لەم ناوچە زیاتر کرا ئەمەش نەکرا.
بڕگەی دووەم مادەی 112 دەڵێت ناوەندو هەرێم پێکەوە پڕۆسەی وەبەرهێنان ئەنجام دەدەن لە بواری نەوت ئەمەش نەکراوە.
چوارەم مادەی 115: ناوەرۆکی ئەم مادە دەڵێت لەکاتی درووست بوونی کێشە لەنێوان هەرێمەکان و ناوەند یاسای هەرێمەکان جێبەجێ دەکرێت نەک ناوەند بە مەرجێک لەدەسەڵاتەکانی مادەی 110 نەبێت.
نەوت وگاز لەچوارچێوەی مادەی 110 نییە و وە ناوەندیش یاسای نەوت و گازی نوێی نییە و سەرپێچی دەستووری کردووەو کار بە یاسای سەردەمی ڕژێمی پێشووی ئێراق ( بەعس ) دەکات کەپێچەوانەی دەستوورە. بەڵام هەرێم یاسای نەوت و گازی خۆی هەیە.
پێنجەم مادەی 121: لەبڕگەی یەکەمی ئەم مادەدا هاتووە کە هەرێمەکان مافی پیادەکردنی دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێ کردن، دادوەری یان هەیە و هەرێم بەپشت بەستن بەم مادە یاسای نەوت وگازی هەرێمی کوردستانی دەرکردوه مافی خۆیەتی نەوت وگاز بەرهەم بهێنێت.
شەشەم مادەی 130: دادگا پشتی بەم ماددە بەستوە کەدەڵێت ئەو یاسایانەی پێش ڕووخانی بەعس بەرکاربوون و دوای ڕووخانیش بەرکارن دەستوورین بەڵام دەستوور لێرەدا پەڕڵەمان و حکومەتی ئێراقی پابەندو ناچار کردووە بەپێی مادەی 112بڕگەی یەکەم یاسای نەوت و گازی فیدراڵی دەربکات بەڵام حکومەت و پەڕڵەمانی ئێراق یاسای نەوت وگازی فیدراڵیان دەرنەکردووە و کار بەیاساکەی بەعس دەکەن و دادگاش چاوپۆشی لێکردووە و پشتیووانیان دەکات و لە دژی هەرێم بەئاشکرا بەکاری دەهێنێت.
ئایا هەرێمی کوردستان لەخۆیەوە یاسای نەوت وگازی دەرکرد و نەوتی بەرهەم هێنا یان لەپەرچەکردار و ناچاری بوو؟
هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەسەندکردنی دەستوورەکە کەوتە هەوڵی دەرچوواندنی یاسای نەوت وگازی فیدراڵی و چەندین پڕۆژە یاسا نووسران بەڵام ناوەند بەوپڕۆژە یاساییانە ڕازیبوون کە کوردی وەک هاوبەشی ڕاستەقینە نەدەناسی و پێچەوانەی دەستوور بوو کورد وەک ڕاوێژکارو هاوکار هاتبوو لە پڕۆژە یاساکە نەک وەک هاوبەشی ڕاستەقینە ، هەر بۆیە کورد دوای هەوڵێکی زۆر لەجێبەجێکردنی مادەکانی دەستوور بەگشتی و نەوت وغاز بەتایبەتی نەگەشتە ئەنجام و نائومێد بوو لەبەغدا و بەمافی خۆی زانی کە مافە دەستووریەکەی خۆی پیادە بکات و یاسای نەوت وگازی هەرێمی کوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007 دەربکات.
=KTML_Bold=ئەنجام:=KTML_End=
دەبوایە دادگای فیدراڵی پشتگیری هەرێمی کوردستانی بکردایە و حکومەت و پەڕڵەمانی ئێراقی ناچار بکردایە لەجێبەجێ کردنی دەستوور بەگشتی و نەوت وگاز بەتایبەتی و دواتر ئەوبەرپرسانە ڕاپێچی بەردەم دادگاکان بکرایەن کەدەستووریان جێبەجێ نەکردووە و یەکڕیزی گەلانی ئێراقیان تێکداوە و دژی دەستوور بوون وئەبن .
لەڕاستیدا ئەگەرحکومەت و پەڕڵەمانی ئێراق مادەکانی دەستووریان جێبەجێ بکردایە ئێستا دۆخی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا نەدەگەیشتە ئەم ئاڵۆزیەی ئێستا ئەوە حکومەت و پەڕڵەمانی ئێراقە بەرپرسیارن لەم دۆخە و هەرئەوانیش دەتوانن بە جێبەجێ کردنی دەستوور چارەسەری بکەن و هەموو مافەکانی کورد بەنەوت وگازەوە بدەن بە هەرێمی کوردستان کۆتایی بەهەموو کێشەکان بهێنن.
لەکۆتایدا گەیشتینە ئەوڕاستییەیی کە حکومەت و پەڕەمانی ئێراق هەرلە سەرەتاوە دەستووریان جێبەجێ نەکرد و ئینقیلابیان کرد و دواتریش دادگای فیدراڵی ئەوئینقیلابەی کردە بڕیار.
ئەم بڕیارە بەسەرهەرێمدا جێبەجێ نابێت چونکە ناوەرۆکەکەی پێچەوانەی دەستوورە و لە دژی هەرێمە و لەبەرژەوەندی ئێراقە.
هیوادارم هیچ لایەک لە هەرێم نەچێتە ژێرباری ڕادەست کردنی دۆسیەی نەوت بە بەغدا.
چارەسەر ئەوەیە حکومەت متمانە بۆخۆی بگەڕێنێتەوە لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و داهاتەکان بەڕاستی و بەتەواوی ڕادەستی سندوقی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات و بیخاتە ژێرچاودێری پەڕڵەمانی کوردستانەوە و دواتر هەم دەسەڵات لە هەرێم هەم خەڵکی کوردستان پێکەوە ڕووبەڕووی ئینقیلابەکانی ناوەند ببنەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 251 ganger
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 02-07-2023
Koblede elementer: 2
Biografi
Datoer & Events
Gruppe: Artikler
Publication date: 00-00-2023 (1 År)
Bok: Politic
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 02-07-2023
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 02-07-2023
Dette elementet nylig oppdatert av ( شادی ئاکۆیی ) på : 02-07-2023
URL
Dette produktet har blitt sett 251 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 520,738
Bilder 105,326
Bøker 19,584
Relaterte filer 98,317
Video 1,414
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Folders
Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Nasjon - Kurd Biografi - Education level - Biografi - Education - Biografi - Person type - Writer? Biografi - Person type - Story - forfatter Biografi - Person type - Writer Biografi - Dialekt - Norsk Biografi - - Saqiz Biografi - Place of Residence - Diaspora

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.297 andre!