#نەوەی نوێ#، وەک لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# دەکات و دەیەوێت چەند کورسییەکی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە بباتەوە.
نەوەی نوێ #هیمداد شاهین# وتەبیژی حیزبەی وەک سەرۆکی لیستی حیزبەکەی دیاریکردووە، بەڵام تا ئێستا ناوی کاندیدەکانی دیکەی ئەو لیستە ئاشکرا نەبووە.
بڕیار وایە لە کۆتایی ئەمساڵدا 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەبچێت. کە دوای ساڵی 2003ەوە دووەمین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگایە کە لەو شارە بەڕێوەدەچێت. لە یەکەمین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە لە ساڵی 2005 بەڕێوەچوو، سەرجەم هێزە کوردییەکان بە لیستێکی هاوبەش بەناوی لیستی برایەتی بەشدارییان لەو هەڵبژاردنە کرد و توانیان زۆرینە کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ببەنەوە و پارێزگاری شارەکە درایە کورد. بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە کورد پۆستی پارێزگاری کەرکووکی لە دەستداوە و هێزە کوردییەکان چاویان لەوەیە لە ڕێی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاوە جارێکی دیکە ئەو پۆستە بەدەستبێنێتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 491 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!