مۆز یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی میوە لە جیهاندا، هەروەها چەندین جۆری هەیە کە بەپێی شوێنی چاندن و بەرهەمهێنان جیاوازن، بەڵام هەموو جۆرەکانی بەهای خۆراکی جیاوازی هاوبەشیان هەیە.
هەروەها مۆز بە یەکێک لەو جۆرە خۆراکان دادەنرێت کە بۆ هەموو کەسێک گونجاوە بەهۆی تامە شەکرەکەی و پێکهاتە نەرمەکەی، ئەمە جگە لەوەی ناوەرۆکی خۆراکی کە بۆ تەندرووستی گشتی گرنگە.
توێژینەوەیەکی زانستی پشتڕاستی کردەوە کە خواردنی مۆزێک لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی پاراستنی خانمان لە جەڵتەی دڵ یاخود جەڵتەی مێشک، ڕوونیشی کردەوە کە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم پەیوەندی بە دابەزینی پەستانی خوێنەوە هەیە، بەتایبەتی لەو خانمانەی بڕێکی زۆر خوێ دەخۆن.
توێژەران دەڵێن، خواردنی بەردەوامی ئەو خۆراکانەی وەک مۆز و ئەڤۆگادۆ و سەلەمۆن (دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم)، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی خوێ، بەمەش بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەبێتەوە.
پڕۆفیسۆر لیڤێرت ڤۆگت لە سەنتەرە پزیشکییەکانی زانکۆی ئەمستردام لە هۆڵەندا کە سەرپەرشتی توێژینەوەکە دەکات ڕوونیکردووەتەوە کە مۆز سەرچاوەیەکی گرنگی ڕیشاڵەیە، مۆز بۆ ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی ڕیخۆڵە کوێرەیان هەیە بەسوودە، هەروەها یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی دەدات هەروەها مۆز هۆکارێکە بۆ باشترکردنی تەندرووستی نەخۆشانی شەکرە و یارمەتیدانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 579 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!