هەوی لە پشت کۆزا، لە تڕکەنێ وابی ڕۆژه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەوی لە پشت کۆزا، لە تڕکەنێ وابی ڕۆژە) هەوی: هەڤی، هەیڤ، مانگ ، کۆزیش: شوێنێکە بە قەمیش و تەیمان تەنراوە یان هەوارگەی مەڕدارن وتراوە کۆز و هەوێزی لێ هەڵداوە، سەر لە ئێواران مانگ لە پشتی کۆزی بەرزدەبێتەوە و هەڵدێت، بە کەسی نەفام و هیچ لەبارا نەبووش دەوترێت: تڕکەن، ئیدیۆمی هەوی لە پشت کۆزا، لە تڕکەنێ وابی ڕۆژە ئەوە بەکەسێکی نەفام و کەودەن و گێلۆکە دەوترێت: کە ڕۆژ و مانگی لێ نەکاتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 269 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!