جۆرە هەر بێ دەرپێیه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (جۆرە هەر بێ دەرپێیه)، جۆرایی، جۆڵایی پیشەیەکی کوردەوارییە کە بەهۆی کارگەیەکەوە لەبەن و دەزوو و خوریدا هەندێک پێویستی وەکوو (جاجم و بەرماڵ و جۆرک و تورەگە وجوار و...تاد)، پیشەیەکیش زۆر بە ڕسق نییە و ئەوانەی ئەو کارەی دەکەن پێی دەوڵەمەند نابن و هەر خەریکی تەواوکردن و درووستکردنی بەرماڵە و کاروکاسبیەکەی دیاریکراوە و سنووردارە و کڕێی کارەکەشی زۆر کەمە و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆی پێ دابیناکرێت بە جلوبەرگیشەوە بۆیە لە خۆشناوەتیدا بۆ پیشەی جۆڵا وتویانە: جۆرە هەر بێ دەرپێیە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 92 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!