ناونیشانی بابەت: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود لەسەر شاری #سلێمانی#
ئامادەکردن: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
شاری سلێمانی بە زنجیرە چیا دەور دراوە ، دیمەنێکی جوگرافیای ڕۆمانسی سەرنج ڕاکێشەر و جوانی هەیە ، تایبەتمەندی دڵگیری ئەم شارە ، لە ناوهەموو شارەکانی ئێراق دا دیارو جیاوازە و ومایەی تێڕامانە.
لەسەرەتای درووست بوونی سلێمانی یەوە، دەیان کارو پیشەی بنەمای شاری تیا بووە، خانوەکانی لەسەر تەرزی بیناسازی نوێ درووست کراوە ، کەرەستە و ئامێری سەرەتایی کشتوکاڵی گوندەکان و پیشەسازی و پێویستی شارەکە و گوندەکانی تیا بەرهەم هێنراوە .
سلمانی شاری ڕووناکبیریی و ئەدەب و هونەر و هەڵوێست وخۆپیشاندان و مانگرتن ویاخی بوون و شۆڕش بووە بەرانبەر بە داگیرکەرانی نیشتمان .
.لە ساڵی 1918دا و سەرەتای بیستەکان ، سلێمانی پایتەختی یەکەم حکومەتی کوردی بوو، بە ڕابەرایەتی مەلیک مەحمود، .لە کاتی یاخی بوونی مەلیک مەحمود ، فڕۆکەی جەنگی بەریتانیا بۆمبابارانی ناو شاری سلێمانی یان کردووە .
لە 6-ی کانونی 1930 بۆ یەکەم جار، یەکەم ڕاپەڕینی سەر شەقامی شار، لە دەرگای قوتابخانەوبەسەرپەرشتی ڕووناکبیران ومامۆستایان وئەدیبان وکاسب کارانی شار ، دژ بە سیناریۆی ئینگلیزەکان بۆ هەڵبژاردن ، لە بەردەرکی سەرای سلێمانی بەرپا کرا.
لەسەردەمی دەسەڵاتی کۆماری دا .چەندان خۆپیشاندان وهەڵوێستی یاخی بوون ، بە خوینی خەڵکی ئەم شارە بەرپا کراوە ، سلێمان بە (شاری هەڵمەت وقوربانی) ناسراوە.
دەیان نووسەر وشاعیر و ئەدیب ورۆژنامەنووس و سەرکردە ی سیاسی وفەرماندە ی سەربازی وکەسێتی بەتوانا و بە هەڵوێست ، ڕۆڵی سەرەکی و پێشەنگ یان ، لە م شارەدا هەبووە بۆگۆڕانکاری وداهێنان.
لە و سەردەمە جیاجیانەدا دەیان جەلاد دەستی بە خوێنی خەڵکی ئەم شارە سوور کردووە ، لە شەستەکان زەعیم سدیق ولە ناوەڕاستی حەفتاکان.ملازم موحسین ، جینۆسایدی هاووڵاتییانی ئەم شارەیان کردووە.
سەدام دەیوت:- (سەری مارەکە لە ناو سلێمانی دایە) .
زانکۆی سلێمانی لە 1968- 1981 بورکانی هەژانی قوتابییان بوو دژ بە دەسەڵاتداران ، کۆماری ئێراق ئەو زانکۆیەی بەم شارە ڕەوا نەبینی ، لە ساڵی 1981زانکۆی سلێمانی یان گواستیانەوە بۆ #هەولێر# و ناو نرا زانکۆی سەڵاحەدین.
یەکەم ڕاپەڕین لە دەروازەی ڕاپەڕینی ڕانییەوە گەیشتە ناو سلێمانی وسەراپا باشووری کوردستانی گرتەوە.
گەر دەسەڵاتی پاشایەتی و کۆماری ئێراق دژایەتی شاری سلێمانی کردبێت وگرنگیان پێ نەدابێت ، لە پڕۆژەی خزمەتگوزارییە کانی شار بێ بەش یان کردبێت ، بەرنامەی سڕینەوەوخاپورکردنی شارەکە یان جێ بە جێ کردبێ، ئاسایی یە.
بەڵام دوای ڕاپەڕین و پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای گۆڕانکاری 09-04-2003 و نەمانی دەسەڵاتی سەدام ، بۆ حیزبە سیاسییەکان و پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێم ، ئەم شارە یان خستە پەراوێزەوە ؟، بۆ وەک سەدام و #بەعس# جیاوازی لەنێوان شارەکانی هەرێم دەکەن؟.
لە 07-03-1991تا ئێستا 2023 بۆ ماستەر پلانی شاربۆ سلێمانی، بە سستی هەنگاوی لەرزۆکانە دەنوێنێت ، بە چەند ساڵ و بەچەند قۆناغ ، تەواو ناکرێت ، بۆ لە ڕووی پراکتیکی یەوە پڕۆژەکانی ئەم شارە جێبەجێ ناکرێ و لەناکاو ئیفلیجی دەکەن.
بۆ تاکەی گەورەترین غەدر لەم شارە دەکەن؟، بۆ بەقەد بەهای فەرهەنگی وکولتووری ئەو هەموو هەڵوێست و خۆپیشاندان وراپەرین و قوربانیدانانە، گرنگی بەم شارە نادەن؟، تاکەی ئەم شارە لەپڕۆژە خزمەتگوزارییە کان بێ بەشی دەکەن ؟.
بۆ ئەبێ عەقڵی چەق بەستووی دەسەڵاتدارانی حیزب کورد ی لە ناو کایەکانی حکومەت دا ، بەهامان ستراتیژی ژداگیرکەرانی نیشتمان ، دژایەتی شاری سلێمانی بکەم و بیخەنە پەراوێزی ماستەر پلانەکانی شار.
ئەرکی دەسەڵاتدارانی کوردە جیاوازی لەنێوان شارەکانی هەرێم نەکەن ، گەر بە و پلان و بەرنامە ونەخشەی مەزاجیانەوە ، لەمە زیاتر دژایەتی سلێمانی بکەن ، چەند ساڵێکی تر ، سلێمانی لە هەنگاوی نوێ و گۆڕانکاری نوێ ی و لە سیمای شار بەجێ دەمێنێت. [1]