سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ئەمڕۆ ڕێکەوتی #11-07-2023# لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری کۆچ و کۆچبەران خاتوو ئیڤان فایق جابرۆ.
لەمیانی دیدارەکەدا باس لە دۆسییەی ئاوارەکان کرا و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردن و کۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتیان، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە پرسی ئاوارەکان کارێکی لە پێشینەیە لە ئەرکەکانیدا وەک دۆسییەیەکی مرۆییە کە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەموولایەک هەیە، جەختشیکردەوە لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ماف و پێداویستییەکانیان.
سەرۆک کۆمار گرنگی کارکردن لەسەر پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێراق دوپاتکردەوە بۆ پاڵپشتی دۆسییەی ئاوارەکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ گەڕانەوەی گشت ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و دابینکردنی پێداویستی ژیانێکی شایستە بۆیان.
لای خۆیەوە وەزیر جابرۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ گرنگیدانی بە دۆسییەی ئاوارەکان، هاوکات باسی لە هەوڵەکانی وەزارەت و پلانەکانی داهاتووی کرد بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی دۆسییەی ئاوارەکان لە ئێراق. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 412 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!