ناو: هیوا
نازناو: هیوا سەرچیایی
ناوی باوک: ساعدی
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سنە# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
$ژیاننامە$
لە دایکبووی ساڵی 1987 ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، دەرچووی کۆلێژی هونەر زانکۆی تارانە.
لە زانکۆی تاران بەئیشی هونەر لە خزمەتی، مامۆستایانی (حسێن عەلیزادە، محەمەد ڕەزا لوتفی)، توانیویەتی ئەو ڕەسەنایەتییە و کۆمەڵێ بابەت و هۆنراوە بیگەیەنێتە گۆی نیشتمانەکەی، ئێستا (2023) پێشمەرگەی #پارتی ئازادیی کوردستان# ە، لەو کاتەوەی داعش هێرشی هێنا و پێی ناوەتە ناو خاکی ئێراقەوە و ناوچەیەکی فراوانی خستەژێر چنگی خۆیەوە، سنوورەکانی کوردستانیش لەگەڵیدا کەوتنە مەترسی پەلاماردان لە ڕۆژهەڵاتەوە بە خۆی و (ساز) ەکەی شانییەوە هاتووە و لە باشوور چەکێک لە شانەکەی تری دەکات و گیانفیدا دەچێتە سەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕ.
ئەو هەتا ئێستاش بە هەمان گوڕوتینەوە لە پێشەوەیە و خەبات ئەکات.
ناوبەناو گرتەیەک لە واڵەکەی خۆیدا دادەنێت و لە سەنگەرەوە چەکەکەی شانی داناوە و بۆ پشوویەک خەریکی ژەنین دەبێت.
دەنگی سازەکەی و فیشەکی چەکەکەی بۆ بەرگریی لە خاکەکەی ئاوێتە دەکات.
هیوا ساعدی دەڵێت: $لە سەنگەری بەرگرییەوە، هونەری ڕەسەنی خاک و نەتەوە پێشکەش دەکەم$.
کاکی برا
ئەو وڵاتە هەڵقرچاوە
ئەو خاکە لەت لەت کراوە
جەرگی سووتاوە
ئەو بەندەنە چیا و دەشتە
بۆ ئێوە مانای دۆزەخە
بۆ من زید و نیشتمانە
کوردستانە.
#جەلال مەلەکشا#
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,425 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!