مار ئەرێ لە من گاز، مشکیش ئەرێ لە من باز
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (مار ئەرێ لە من گاز، مشکیش ئەرێ لە من باز)، مار ئەو زیندەوەرە خشۆکەی زۆر حەز بە خواردنی مشکەقرتێنەرەکان دەکات بەیەک گازگرتن چەند جولەیەکی ماسوولکەیی قووتی دەدات، مشکیش بۆ خۆ دەربازکردن لە ماری تەنیا ڕاکردن و بازدانی هەیە بۆ ئەوەش لە خۆشناوەتیدا وەکوو بەندێک ڕێکخراوە و وتراوە: مار ئەرێ لە من گاز، مشکیش ئەرێ لە من باز. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 165 ganger