پزیشکێکی جیهانی ئاشکرای کردووە کە هەندێک خواردنەوە هەن پێویستە مرۆڤ پێش نووستن بیانخواتەوە بۆ ئەوەی نووستنەکەی ئارام بێت.
ئومی جودسۆن، پزیشکێکی جیهانییە تایبەت بە ڕێکخستنی خۆراک بابەتێکی لە گۆڤاری (وۆرد ڤیۆ) بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هەموو مرۆڤێک پێویستە ڕۆژانە 7 کاتژمێر بخەوێت و هەندیک خواردنەوەش کە پێویستە مرۆڤ پێش نووستن گرنگی بە خواردنەوەیان بدات بۆ ئەوەی بە نووستنێکی ئارام بخەوێت، ئەو خواردنەوانەش بریتین لە:
=KTML_Bold=شیر:=KTML_End= بڕێکی زۆر لە پڕۆتین لەو خواردنەوەیەدا هەیە، کاریگەریی هەیە لە هێورکردنەوەی دوودڵی لە مرۆڤدا.
=KTML_Bold=گیراوەی بابۆنج:=KTML_End= گیرایەوەکە لە کۆمەڵە گوڵێک درووست دەکرێت، هەندێک جاری بە شێوەی چا دەخورێتەوە کاریگەریی لەسەر دابەزینی ئاستی شەکرە و نووستنی مرۆڤ ئارام دەبەخشێت.
=KTML_Bold=شەربەتی گێلاس:=KTML_End= بڕێکی زۆر لە مادەی میلاتۆنین لەو خواردنەوەیە هەیە کاریگەریی لەسەر بەهێزبوون بەرگری مرۆڤ هەیە، ئەو خواردنەوەیە وا دەکات کە مرۆڤ کەمتر بە ئاگا بێت لە شەودا. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 297 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!