ئەمڕۆ ڕێکەوتی #18-07-2023#، شاندێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# سەردانی #بزووتنەوەی گۆڕان#ی کرد.
شاندەکەی پارتی بۆ گفتوگۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕاوەکان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کردووە و سەردانی چەند لایەنێکی دیکەش دەکەن.
سەردانەکەی پارتی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی ڕازیکردنی بزووتنەوەکەیە بۆ ئەوەی لە #کەرکووک# پێکەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یش هەمان داوای لە گۆران هەیە، بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕوون نەبووەتەوە گۆران هاوپەیمانی لەگەڵ کام لەو دوو حزبە درووستدەکات، لە کاتێدا پارتی و یەکێتی نایانەوێت پێکەوە بە یەک لیست بەشداری بکەن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 371 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!