کارگەیەکی درووستکردنی جلوبەرگی سەربازی لە #ھەولێر# لەلایەن کوڕە بەرپرسێکی سەربازی کراوەتەوە، کە تەنیا گرێبەستی گەورە وەردەگرێت و جلەکانیش لەدەرەوەی وڵات درووستدەکرێن.
خاوەن کارگەی جلوبەرگی سەربازی، #زرێبار هەورامی# بڵاویکردووەتەوە، لە شاری هەولێر کارگەیەکی درووستکردنی جلوبەرگی سەربازی لەلایەن کوڕە بەرپرسێک کە باوکی پلەی سەربازی ھەیە کراوەتەوە.
بەپێی وتەی زرێبار، کارگەکە تەنیا بۆ وەرگرتنی گرێبەستە گەورەکانە کە بە ملیونان دوڵار دەخەمڵێنرین و ھەروھا بۆ وەرگرتنی ڕووبەرێکی زۆری زەوی کراوەتەوە.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، ئەو کارگەیە بۆ درووستکردنی جلوبەرگ کراوەتەوە، بەڵام جلوبەرگەکان لەدەرەوەی وڵات درووست دەکرێن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 421 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!