توێژینەوەیەکی تازەی پزیشکی دەریخستووە کە خواردنی ئۆمیگا 3 کاریگەریی لەسەر بە هێزبوونی بەرگری لەشی مرۆڤ هەیە.
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی هارفاری ئەمریکی کە تاقیکردنەوەیەکی پزیشکی لەسەر گیانەوەری مشک کردووە و دەرکەوتووە کە پێدانی ئۆمیگا 3 بەو گیانەوەرە هۆکارێک بووە کە بەرگرییەکەی بەهێزتر بێت.
توێژینەوەکە باسیشی لەوە کردووە کە ئۆمێگا 3 خانەکانی لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات بە تایبەت ئەوانەی کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتوون، بە خواردنی ئۆمیگا 3 خانەکانی لەشیان لە ڕووی بەرگرییەوە بەهێزتر دەبێت.
شایەنی باسە باشترین خواردن بۆ دەستکەوتنی ئۆمیگا 3 کە توێژینەوەکە ناوی بردووە بریتییە لە ماسی و چەرەزات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 515 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!