هەژدەی ڕەشەمێیە، قاڕژنی سیێیه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەژدەی ڕەشەمێیە، قاڕژنی سیێیه) ، ڕەشەمێ دوا مانگی ساڵنامەی کوردییە لە دوای مانگی بەفرانبار و ڕێبەندانەوە دێت، کورد ئەوەی کۆی کردۆتەوە لە وەرزی هاویندا لەدوو مانگی یەکەمی وەرزی زستان دوای بەفر کەوتن و ڕێگیران هەموو زەخیرە و دانەوێڵە داکراوەکانی ناو هەمبانە و کەندوو و عەمبار و جەواڵ و خرار و چاڵە گەنمەکانی دەخوات و بەرەو کۆتایی دەچێت، لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمێ بەدواوە بێ زەخیرەیی بەدیار دەکەوێت و هێشتا بۆ بەرهەمی نوێی دانەوێڵەش ماویەتی دەبێتە قیژە و هاتوهاوار و دەمەقاڵی و شەڕ، بۆیە خۆشناوەتی وتویانە: هەژدەی ڕەشەمێیە، قاڕژنی سیێیه.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 70 ganger