#ئاوات شێخ جەناب#، وەزیری دارایی و ئابووری #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، باس لەوە دەکات ئەوان وەک حکومەتی هەرێم سەرجەم داواکارییەکانی بەغدایان جێبەجێکردووە و چاوەڕێن بەغدا بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت. لەو ڕوەوە وەزیری دارایی دەڵێت؛ هەموو ئەو داخوازیانەی کە لەسەر هەرێم هەبووە جێبەجێ کراون و بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە بەغدا بکرێت.
وەزیری دارایی هەرێم ڕەخنە لە حکومەتی ئێراق دەگرێت و پێی وایە بەغدا بیانوو بە هەرێم دەگرێت و دەڵێت ئەو شتانەی کە لە ئێمە داوا دەکرێت پێموانییە لای خۆیان جێبەجێ کرابێت، دەشڵێت، لە ساڵی 2013وە حکومەتی ئێراق حەساری خستوەتە سەر هەرێم و ئومێدەوارین ئەو حەسارە هەڵبگرێت و پێویستە لەمەودوا لەبارەی مووچە پرسیار لە وەزارەتی دارایی ئێراق بکەن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 460 ganger