ناونیشانی بابەت: ئیش و کاری ڕۆژانە چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر ڕەپنەبوونی چووک؟
ئامادەکردن و نووسەر: د. #دێراو سەعید عوسمان#
یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەورێکی گرنگی هەیە لە تووشبوون بەلاوازی سێکسی پیاوان و بەتایبەت لە گەنجاندا بریتییە لە ئەنجامدانی کاری قوورسی ڕۆژانە کە ئەمەش خۆی لەدوو شێوازدا دەبینێتەوە:-
- جۆرێکیان ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ماوەی کارەکانیان دوروو درێژە بۆ نموونە 12 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کاردەکەن و پشووی کەم وەردەگرن ئەمەش دەبێتە هۆی هیلاکیەکی زۆری جەستەیی و زۆرجاریش کەمخەوی لێدەکەوێتەوە بەمەش ئەکرێت کەسەکە کێشەی ڕەپنەبوونی چووکی تووشببێت و نەتوانێت کاری سێکسی بەباشی ئەنجام بدات.
- جۆری دووەمیان زیاتر پەیوەندیدارە بە جۆری ئیشەکە، بەتایبەت ئەو کارانەی کە بەهۆیەوە کەسەکە زۆر مێشکی ماندوو دەبێت و زۆر بیردەکاتەوە و زۆر جاریش لەکاتی پشووەکانیشدا مێشکیان لای کارەکانیانە. کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕەپبوونی چووک درووست دەکات.
- ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەوەیە ئەم هۆکارە بەزۆری کاتییە، واتە کاتێک کەسەکە ماوەی کارکردنەکەی کەمبێتەوە یاخود پشوو وەربگرێت ئەوا ئەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 382 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!