هەندێک کەس لە کاتی خەوتن تووشی خروی لەش دەبن و ئەمەش تووشی بێزاری و کەمخەوییان دەکات، ئەگەر ئەم خروە بەردەوام بێت و هەست بە باشبوون نەکەیت، واتای ئەوەیە چەند هۆکارێکی هەیە.
=KTML_Bold=1. تەمەن=KTML_End=
بە پێی زیادبوونی تەمەن، پێست وشک دەبێتەوە، سیستمی بەرگری جەستە دادەبەزێت و زیاتر ماددە خۆراکییەکان لەدەستدەدەیت، ئەمەش ڕەنگە تووشی خروت بکات.
=KTML_Bold=2. نەخۆشی پێست=KTML_End=
هەندێک نەخۆشی پێست وادەکەت هەست بە خرو بکەیت، وەکوو وشکیی پێست و ئەکزیما، کە نیشانەکانیان لەگەڵ چارەسەرکردن کەمدەبنەوە و نامێنن.
=KTML_Bold=3. دووگیانیی=KTML_End=
هەندێک لە خانمانی دووگیان، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکانی لەشیان و کەمبوونەوەی ئیسترۆجین، تووشی وشکبوونەوە و خرو دەبن، بەتایبەتیی لە کاتی خەوتن.
=KTML_Bold=4. کاریگەریی لاوەکی دەرمان=KTML_End=
هەندێک دەرمان دەکرێت بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکەیەوە تووشی خروت بکات، وەکوو ئازارشکێن، دەرمانی گورچیلە، بەرزی پەستانی خوێن و دەروونی، باشترە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت لە کاتی بەکارهێنانیان. [1]