جەولەی چوارەمی یارییەکانی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە کۆمەڵەی چوارەمی یانە بەشدارەکان، لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لەدەرەوەی یاریگەکەی خۆیدا و لە شارۆچکەی #دەربەندیخان# و لەسەر یاریگەی مەحمودی مامە عەزە بوونە میوانی لاوانی یانەی دەربەندیخان.
ئەو یارییە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #05-08-2023# ئەنجام دراو تێیداو دوایی یارییەکی بەهێز سەرەنجام کوڕانی لاوە پۆڵاینەکانی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان بردنەوەیەکی بەنرخ دەستبەر بکەن و بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
ئەمە و لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا لاوانی دەربەندیخان لە خولەکی 6 و لە ڕێگەی یاریزان (بڵند ئازاد) گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد، هەروەک دوایی ئەو گۆڵە و لە خولەکی 12 لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لە هێرشێکی پێچەوانەدا و لە ڕێگەی یاریزان (بینەر ڕزگار) گۆڵی یەکسان کردنەوەی تۆمار کردوو لە هەمان گێم و لە خولەکی 41 (ڕێڤان قاسم) بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و دڵنیاکەرەوەی بۆ پێشمەرگەکانی شاری هەڵمەت و قوربانی کرد و بەو شێوەیەش پێشمەرگە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکە مسۆگەر کردوو هەروەک دەبێتە یەکێک لە تیمەکانی بەشداری وەرزی داهاتووی خولی نایابی لاوانی یانەکانی کوردستان.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 530 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!