یارییەکانی جەولەی پێنجەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت و لەو جەولەیەدا لاوە پێشمەرگەکانی سلێمانی کە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەی چوارەمی یانەکانیان گرتووە، لەسەر یاریگەی خۆیاندا میوانداری لە لاوانی #یانەی وەرزشی بازیان# دەکەن.
یاری نێوان هەردوو تیم لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #10-08-2023# بەڕێوە دەچێت و تێیدا دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکەش بریتی دەبن لە (ڕێباز لەتیف ناوبژیوانی یەکەم، محەمەد سەڵاح یاریدەدەری یەکەم، ماهیر عەبدوڵڵا یاریدەدەری دووەم، کۆڕەک عەلی ناوبژیوانی چوارەم و ئیبراهیم حسێن سەرپەرشتیاری یاری) دەبن.
جێگەی باسە، تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە گەیشتنی بە خولی لاوانی پلە نایابی یانەکانی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر کردووە و لەم خولەی وەرزی نوێشدا کە 21 یانە تێیدا بەشدارە و دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کراون بە کۆی 10 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی، کۆمەڵەی چوارەم دەبینرێت.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 309 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!