بە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە #کەرکووک# دەکەین. سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.
لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن. داوا لە هاونیشتمانیانی عەرەبی ڕەسەن و تورکمانەکانی خەڵکی کەرکووکیش دەکەم، ڕێگە بە خەڵکێکی نامۆ بە شارەکە نەدەن ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان تێک بدەن.[1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/9/2
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 412 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!