بەپێی بڕیارێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بارەگای لقی چواری ئەو حیزبە دەگوازرێتەوە و بیناکەشی دەکرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت.
بینای لقی چواری پارتی کە دەکەوێتە کۆتایی شەقامی سالم لە شاری #سلێمانی#، بەپێی بڕیارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت.
پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە کە بارەگاکانی حیزبەکەی لە ناو شاری سلێمانی کەم بکاتەوە و بارەگای لقی چوار و لقی 21ی ئەو حیزبە ببرێنە ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ”سلێمانی- #هەڵەبجە#”و شوێنی ئێستای لقی چوار کە شوێنێکی گرنگ و بازرگانییە بکرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی پارتی چاوەڕێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان دەکات و لە دوای هەڵبژاردن دەست بەهەنگاوەکانی درووستکردنی نەخۆشخانەکە دەکرێت و بەشێکی بینای لقی چوار دەڕوخێنرێت و بینای نوێی لێ درووست دەکرێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 330 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!