لە شاری #هەولێر# و لەنێو هۆڵی کۆبوونەوەکانی بارەگەی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان و بە ئامادەبوونی نوێنەری هەریەک لە یانەکانی (خاک، شۆڕیجە، هەندرێن، ئارارات، سیروانی هەڵەبجە، پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ و ئاشتی) کۆبوونەوەی هونەری بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی لاوانی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەمه و دوای ڕاگۆڕینەوە و وتووێژی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و نوێنەری یانە بەشدارەکانی ئەو خولە، تیروپشکی یارییەکانی جەولەی یەکەم ئەنجام دران کە تێیداو خاک و شۆڕیجە کە دوو یانەی شاری کەرکووکن لەسەر یاریگەی یانەی خاک ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و هەروەک هەندرێن و ئاراراتیش لە یاریگەی هەندرێن لە شاری هەولێر بە یەک دەگەن، ئەمه و پێشمەرگەکانی سلێمانی ڕوو دەکەنە یاریگەی سیروانی هەڵەبجە و دەبنە میوانی ئەو یانەیە و دواجار سیروانی نوێ و ئاشتی لەسەر یاریگەی یانەی سیروانی نوێ یەکەم یاریان لەو قۆناغەدا ئەنجام دەدەن.
جێگەی باسە بە خشتەی دیاری کراوی لیژنەی پێشبڕکێکان بڕیارە یارییەکانی جەولەی یەکەمی قۆناغی دووەم کە هەشت یانە تێیدا بەشدارە لە ڕێکەوتی #17-08-2023# بەڕێوە بچێت.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 331 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!