ناونیشانی بابەت: چۆن گرنگی بە پێستمان بدەین لە ماوەی دووگیانیدا؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
لە ماوەی دووگیانیدا بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی هۆرمۆنەکانەوە پێستی جەستە تۆختر دەبێت و دەموچاویش بەدەر نییە لەوە بەتایبەتیی نێوچاوان و ڕوومەت و لووت، بە نزیکەی 50٪ی خانمانی دووگیاندا هەیە، لە دوای لەدایکبوونی کۆرپەلە نامێنێت.
بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن پێویستە بڕێکی باش لە دژەخۆر بەکاربهێنیت لە کاتی چوونە دەرەوە و خۆپاراستن لە بەرکەوتنی ڕاستەخۆی تیشکی خۆر لەگەڵ ئەمەش دەتوانیت کڵاو بەکار بهێنیت، چونکە خۆر زیاتر هانی تۆخبوونی پێستەکە دەدات و خراپتری دەکات.
وا باشترە هیچ دەرمانێکی کیمیای بەکار نەهێنرێت و بەرهەمی سرووشتی زیاتر بەکاربهێنرێت وەک ئەلۆڤێرا و زەیتی گوێزی هیندی و بادەم و پێویستە پێستت بە شێداری بهێڵیتەوە و ڕۆژانە ڕێژەیەکی باشی ئاو بخورێتەوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 447 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!