ناونیشانی بابەت: لە باکووری کوردستان تونێلێکی کۆن بە درێژایی 150 مەتر دۆزرایەوە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
لە شاری #سەمسوور#ی باکووری #کوردستان#، ناوچەی ئەدیامین، گوندی (قەنتەر)، تونێلێکی کۆن بە درێژایی 150 مەتر دۆزرایەوە، بە گوتەی شوێنەوارناسان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 1700 ساڵ پێش ئێستا (واتا سەردەمی ڕۆمانییەکان).
بە گوتەی ڕاگەیاندنەکان، ئەم تونێلە بە مەبەستی ڕاکێشانی ئاو لە ڕووباری سۆفرازەوە کە لە پشت چیاکەیە، بە کونکردن و هەڵکەندنی چیاکە بۆ بەشی خواروو و دەشتە نزمەکانی پاش چیاکە (واتا گوندەکانی پشت چیاکە) درووستکراوە. زیاتر مەبەستیان پڕۆژەی ئاودێریی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری گوندەکە بووە، کە ناوچەیەکی بە پیت و بەرەکەت بووە بۆ کشتوکاڵ.
ئەم تونێلە لەلایەن هاووڵاتییەکی گوندەکە دۆزراوەتە و دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار کردووەتەوە، پاشان کاری توێژینەوەی زانستیی شوێنەوارناسی بۆ ئەم تونێلە کراوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 547 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!