ناونیشانی بابەت: مەمرە و مەژیی
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
سەرۆکی حیزبەکان ، مەکتەب سیاسی ، سە رۆکی حکومەت ،وەزیرەکان ، پەرلەمانتاران ، ئەنجومەنی د اواکاری گشتی ، ، ئێوە کەی لە ناو ئۆفیسی تەلارو کۆشکە تایبەتییەکانتان ، دێنە دەرەوە و روو دەکە شەقام و کۆڵان وناو بازارو گەڕەکە میللییەکان .
لە نزیکەوە لە ژیانی ئه و خەڵکە دەپرسنەوە ، خۆتان بە نوێنەریان دەزانن ، بە چاوی خۆتان:
(دەیان ,سەدان , هەزاران خانەوادە دە ببینن ،بژێوی ژیانیان ئەوەندە دژوارو قورسە ، نەهامەتی و نەداری بەجۆرێک ژیانی تێک شکاندون ، بە بێ موچەیی . بە گیرفانی بە تاڵی ، لە پێوێستییە سەرەتاییەکانی ژیان بێ بەرین.
بە عەقڵی حەکیمانەتان ، ژیانی هاوڵاتیان تان ، بە جۆرێک قورس و دژوار کردووە، رووبەرووی دەیان کێشەی ئاڵۆزی بژێوی و کۆمەڵایەتی و دەرونی بوونەتەوە.
تەنیا ناخ و هەست و نەستی ئێوە ی سەرکردە ، لە بەردەم ئەو تراژیدایە دا بێ دەنگە ، هیچ دەستوورو یاسا و رێسایەک و ویژدانێک . ناتوانێ ئه و ژیانە نەهامەتیانە قبوڵ بکات .
بازاڕە کان ، ساردو سڕ ومردون ، خەڵک لە بێزاریدا رۆژو مانگ وساڵ بەڕێ دەکەن ،.
بە هۆی سیاسەتی چەق بەستووی حیزبی ئێوە ، لە ناو کایەکانی حکومەت ، هەموو بوارەکانی ژیانتان ئیفلیج کردوە ، بە هۆی کۆمپانیا ی گرێ بەستی حەپەلوشی و دزی، هیچ کارو کاسپی یەک نەماوە .
سەرانی کورد ، ئەوە 32 ساڵە .هەموو کایەکانی ژیانتان داگیر کردوە ، بە جۆرێک ژیانیان سست کردووە ، خۆڵی مردووی لە سەر کەڵەکە بووە .
گەر رۆژێ لە رۆژان ، روو بکەنە ناو شەقام و بازاڕ و گەڕەکە میللییەکان ، ئه و هەموو هاوڵاتیە بێ ئیش کارە دەبینن ، ئه و هەموو گەنجە دەبینن ،خوێندنیان تەواو کردوە ، نە حکومەت دایان دەمەزرێنێ ،نە لە کەرتی تایبەتی ، کارێکیان چنگ دەکەوێت ، لە بازاڕی مردوش دا کاریان چنگ ناکەوێت .
گەنجەکان شەپۆل شەپۆل سەری خۆیان هەڵدەگرن ،بەرێگای نا یاسایی ، بە یەخت لە شەپۆلە سەرکەشەکانی دەریای ئیجە ودەریای ئایون دەدەن ، بۆ ئەوەی بگەن بە ئەورپا .، بەڵام یەختەکان نقومی دەریا یان دەکەن ، دەبن بە خۆراکی ماسی و زیندەوەرانی دەریا.
سەرانی کورد ، وەک خۆتان ناچنە ناوخەڵک ، ئێوە گوێ لەوهەموو کەسە لێس و هەلپەرست ومستەشار وکادرە پەرپوتانە ی دەوروبەرتان دەگرن ، رۆژانە بە درۆی رەنگاو رەنگ ، بە شان و باڵای خۆتان و رێبازەکەتاندا هەڵدەدەن .
کامەیە رێبازەکەتانە ، لەوەتەی ئێوە سەرکردەی رێبازن ، ژیانی ئەم میللەتە نەهامەتی و تراژیدیا بووە .
ئه و ئینتیهیزیانە بە درۆو فیشاڵ ، یاری بە عەقڵی نا حەکیمانەتان دەکەن ، ئە و ماستاوچیانەی دەوربەرتان ، وەک خۆتان لە سەر هەموو پەتەکان یاری دەکەن .
ئه و لەب لەبانانە لەسەر پەیژەی رێبازەکەی پێش ئێوەش و رێبازی ئێوه و دوای ئێوەش ، گەمه و سیناریۆی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەن .
رۆژانە ، دەیان ، سەدان درۆتان بۆ دەکەن ، فێڵتان لێ دەکەن ،ئێوەش دلتان بەو درۆیانە دەکریتەوە وحەقیقەتەکانتان لا تاڵە .
،ئێوە دەتان وت :
-کوردستان دەکەین بە دوبەی ، هەلی کار بۆ خەڵک دابین دەکەین .
ئیوە بە ئاشکرا بیرە نەوتەکانی ئەم وڵاتە دەردەهێنن ، دابەشی دەکەن و ده یفرۆشن ، نیشتمانی دەریایەک نەوتان ، کردوە به کەشتیەکی تێک شکاو. .
سەدام بە نەوتی کوردستان ، فڕۆکەی جەنگی و بۆمبی هێشوی . تۆپی قورسی دورهاوێژ و ناپاڵم و چەکی کیمیاوی وتەکنەلۆژیای سەربازی قەدەغەکراوجینۆسایدی دەکردین .
ئێوەش فیرعەونەکان، سەرکردە ی کورسییەکانی دەسەڵات ، بە گرێ بەستی نەوتی کوردستان ، بە جۆرێکی نەوت تاڵان دەکەن ودەیدزن ، مرۆڤی کورد تان بە جۆرێک نەدارو برسی کردوە ، کەسێتی تاکی کوردتان ، بە جۆرێک تێک شکاندوە :
هاوڵاتیانتان بە ژیانێکی مەمرە و مەژی سپاردووە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=